خاتوو (په‌رواز حوسێن) به‌شداربووی پرۆگرامی ئه‌ره‌ب ئایدل گه‌رایه‌وه هه‌ولێر

KTV ...
به ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان و لاوان و خاتوو چنار سه‌عد عه‌بدولا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و یه‌كێتی نووسه‌ران و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر، به‌شداربووی پرۆگرامی ئه‌ره‌ب ئایدل خاتوو (په‌رواز حوسێن) گه‌رایه‌وه شارى هه‌ولێرو له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا و له وته‌یه‌كیشدا خاتوو په‌رواز سوپاسی جه‌ماوه‌ری خه‌لكى كوردستان كرد و هه‌روه‌ها سوپاسی پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد ، بۆ ئه‌و هاوكاریه‌ى كه پێشكه‌شى ناوبراو كراوه




