٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

سه‌رکه‌وتنی لیستی هاوپه‌یمانی و برایه‌تی و جێگه‌ی خۆشحاڵیی ناوچه‌ کوردستانییه‌کانه‌

سەرچاوە: Hewler

سەركەوتنی لیستی هاوپەیمانی برایەتی و پێكەوەژیان لە پارێزگای مووسڵ كە لیستێكی كوردییە و تەعبیر لە هەموو كوردستانییه‌ووووكانی ناوچەكە دەكات، بوویە جێگەی خۆشحاڵیی خەڵكی ناوچەكە و، بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئاماژە دەكات كە ڕێژەی كورسییەكان كورد زۆرە و زۆربەی كورسییەكانیش هی پارتی دیموكراتی كوردستانن.

پێنجشەممەی ڕابردوو هەڵبژاردنەكانی هەر دوو پارێزگای مووسڵ بەڕێوە چوو، كورد لەو پارێزگایە بە یەك لیست و بە ناوی لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێكەوەژیان بەشداری تێدا كرد كە بە پێچەوانەی پارێزگای دیالەوە توانی سەركەوتنێكی باش بەدەست بێنن.

بەرپرسی لقی 14ـی مووسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان عیسمەت ڕەجەب بە ڕۆژنامەی "هەولێر"ـی ڕاگەیاند "لیستی هاوپەیمانیی برایەتی و پێكەوەژیان ژمارەیەكی زۆر كورسی بەدەست هێناوە كە زۆربەیان نوێنەرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانن."

بەدەستهێنانی ژمارەیەكی زۆركورسی لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە جارێكی دیكە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی بەشێوەیەك نیگەران كرد كە تۆمەتی ساختەكاری بدەنە پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە ناوچەكەدا خاوەنی جەماوەرێكی زۆرە.

عیسمەت ڕەجەب دەڵێت "پارتی لەم ناوچەیە دەنگێكی باشی بەدەست هێناوە و ئەوانەی كە نەیانتوانیوە دەنگی باش بەدەست بهێنن، ڕاستەوخۆ پەنا بۆ بوختان دەبەن و دەیانەوێت شكستەكانی خۆیان بەوە داپۆشن، ئەوەیش دوای ئەوەی بۆیان دەركەوتووە که‌ نەیانتوانیوە دەنگ بەدەست بهێنن."

بەرپرسی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا كە لە هەموو وێستگەیەك چاودێریی هەموو لایەنەكان هەبووە و، نیگەرانیی خۆیشی دەربڕی بەرانبەر بەوەی كە لایەنەكانی دیكە ئەوەندەی تۆمەت دەدەنە پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، تۆمەت نادەنە پاڵ عەرەبەكان.

عیسمەت ڕەجەب ئاماژەشی دا كە لە چەند ناوچەیەكی مووسڵ بە تایبەت لە ناوچەی ساحلولئەیمەن ساختەیەكی زۆر كراوە و نەیانهێشتووە چاودێرە كوردەكان بچنە ئەوێی، كەچی لایەنەكانی دیكە باسی ئەو ساختەكارییە ناكەن كە لەوێ كراوە لە كاتێكدا ئەوان بە ئاشكرایی تەزویرییان دەكرد.

بە گوتەی بەرپرسی لقی پارتی لە مووسڵ عەرەبەكان لەو پارێزگایە ساختەكارییەكی زۆریان كردووە و نموونەیشی بۆ ئەوە، چەقی شاری مووسڵ هێنایەوە كە 5% خەڵك بەشداری كردووە، كەچی لە سەر سەندووقەكان 39% دەنگدەر هەیە.

عیسمەت ڕەجەب گوتیشی كە ئەوان گومانیان لە هەر سەندووقێك هەیە، دەتوانن سكاڵا تۆمار بكەن، با لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت.

بەرپرسی مەڵبەندی 7ـی مووسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان عارف ڕوشدیش بۆ هەولێر گوتی كە قسە لەسەر هەندێك سەندووقەكانی ناوچەی مەخموور هەیە و لایەنەكان لێی نیگەرانن، بەڵام ئەوان تاكوو ئێستا هیچ سكاڵایەكیان لەسەر مەسەلەی ساختەكای لەسەر ئەو سەندووقانە تۆمار نەكردووە و ئاماژەیشی دا كە با ئەوە لە ڕووی یاساییەوە یەكلا بكرێتەوە، جارێكیش بڕیار نییە، ئەوان هیچ سكاڵایەك تۆمار بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار