٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

بارزانی كۆدەنگی بۆ پرۆژەی دەستووری هەرێم دروست دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئازا حەسیب قەرەداخی

سازانی نیشتمانی لەسەر هەموو پرسە چارەنووسسازەكان پێویستییەكی كوردستانییە و دەبێت بە پێی رێكارە یاساییەكان و لە چوارچێوەی ریزگرتن لە سەروەری دامەزراوەكان و كۆی كارەكتەرەكانی ناو ژیانی سیاسی هەرێمی كوردستان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزاییەكان ئەنجام بدرێ و گەرەنتیش هەبێ بۆ سەركەوتن و چینینەوەی بەرهەم لێی.
ئەمەیش ئەو دیدگایە بوو كە سەرۆك بارزانی هەر لە زووەوە بۆ سازانی نیشتمانی هەیبوو، بۆیە سەبارەت بە پرۆژەی دەستووری هەرێم كە ئیستیحقاقی یاسایی خۆییەتی بخرێتە دەنگدانەوە و ئیرادەی گەلی كوردستان بڕیاری لەبارەوە بدات، سەرەتا دەستپێشخەرییەكی كرد و دەریچەیەكی فەرمی بۆ ئەو مشتومڕە دۆزییەوە كە  لە رێی راگەیاندنەوە لەبارەی دەستوورەوە دەكرا. لە  25 مانگی رابردوودا نامەیەكی بۆ هەمووان نارد و بە فەرمی داوای لێ كردن كە تێبینی و پێشنیارەكانیان لە بارەی ئەو پرۆژەیەوە بنێرن بۆ سەرۆكایەتی هەرێم. پاشی گەڕانەوەی وەڵامەكان، وەهای پێویست دەكرد كە ئەو پێشنیار و سەرنجانە بە هەند وەرگیرێن و تاوتۆ بكرێن و لە پرۆژەی دەستووردا بە شێوازی هەمواركردنی جۆراوجۆر شوێنیان بۆ بكرێتەوە تا كۆدەنگی لەسەر پرۆژەكە دروست ببێ. لەبارترین دامەزراو كە ئەم كارە دەكات، سەرۆكایەتی پەرلەمانە بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی گشت پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكان و لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی دەستوور.
لە هەردوو هەنگاوەكەیدا، سەرۆك بارزانی بەرپرسیارێتی خۆی وەكوو سەرۆكی هەرێم جێبەجێ كردووە و لە یەك مەسافەدا مامەڵەی لەگەڵ بژاردەكاندا كردووە و كاری بۆ ئەوە كردووە كە كۆ دەنگی رێكاری یاسایی و فەرمی هەبێ.
ئەمە وێستگەیەكی چارەنووسسازە بۆ دروستكردنی كۆدەنگی نیشتمانی و چاوەڕوانی دەرەنجامی ئەرێنی لێ دەكرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار