گوڵ و ئه‌ردۆغان و داود ئۆغلۆ پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ریی پرسی كورد ده‌نێرنه په‌رله‌مان

هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد ده‌نێرنه په‌رله‌مانی توركیا و چاودێرنی سیاسی توركیاش به هه‌نگاوێكی گرنگی ده‌زانن.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی turkey today سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌یه‌وێت له ساڵی داهاتودا ته‌واو كاربكات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه پێشوتر له حكوومه‌ته‌كه‌ی دابووی به هاوڵاتیان یه‌كێك له‌و پرسانه‌ش مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی كورده له‌و وڵاته بۆئه‌م مه‌به‌سته ئه‌ردۆغان پاكێجێكی ئاماده كردووه كه 31خاڵ له خۆده‌گرێت ته‌واوی ئه‌و پاكێجه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی ڕێگاچاره‌ی پرسی كورد كه له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوو هه‌وڵی داوه داڕشتنی ته‌واوی بۆبكات ،ئێستاش به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت نزیكه‌ی 15خاڵی ئه‌و پاكێچه خراوه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه كه گرنگترینیان گفتوگۆی سیاسیانه بۆ پارته كوردیه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له ڕێگای توندوتیژی , دانانی ئالیه‌تی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ,كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌ت به زمانی كوردی ,داڕشتنی هه‌یكه‌لیه‌تی هه‌لی كار بۆ گشت شوێنه‌كانی توركیا وچه‌ندین خاڵی دیكه‌ی گرنگ ، دواین خاڵیش له پاكێجه‌كه‌ی بریتیه له قبوڵكردنی خوێدنی زمانی كوردی له گشت قوتابخانه گشتیه‌كانی توركیا .
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو ئه‌م پرۆژانه به‌ته‌نها كه‌سێك ئه‌نجام نادرێت ئه‌گه‌ر گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه نه‌بێت بۆیه خودی ئه‌ردۆغانیش گه‌یشتۆته ئه‌و ڕایه‌ی كه ده‌بێت له‌سه‌ر پرسی كورد ئاراسته‌كان گشتگیربن و ناكرێت لایه‌نێك پشگیری بكات و لایه‌نێكی دیكه دژی بێت ئه‌وه‌ش له وتاری ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌نگی دایه‌وه كه پێشنیاری كردووه ، بۆچاره‌سه‌ر كردنی دۆزی كورد نوێنه‌رانی كورد هاوكاری بكه‌ن و پێشنیاری بده‌نێ .له‌وه ده‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن كورده‌وه ئه‌گه‌ر قبوڵیش نه‌كرێت, به‌ڵام دژی ناوه‌ستنه‌وه, بۆنمونه له‌یلازانا نوێنه‌ری پارتی ئاشتی له په‌رله‌مانی توركیا ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان ده‌توانێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات , كه‌واته له قسه‌ی ئه‌ندامانی كوردیش ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌راورد كردنی ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌نگاوه‌كانی پێشوی خۆی زۆر گشگیرو سه‌ركه‌وتوتره.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌مان ئاژانسی توركی پاكێجێكی دیكه له‌لایه‌ن عه‌بدووڵلا گولی سه‌رۆك كۆماری توركیاوه ئاماده كراوه هه‌رچه‌نده ئه‌و پاكێجه‌ی تایبه‌ت نیه ته‌نها به كێشه‌ی كورد به‌ڵكو به‌شێكی تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ی قوبرس و مه‌سه‌له‌ی توركی یۆنان و مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی سه‌ربازیه له وڵات, ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش به پرۆژه‌ی نیشتیمانی گه‌وره‌ناسراوه و ماوه‌ی حه‌وت مانگه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ، ئه‌وه‌ی جێگای قسه له‌سه‌ر كردنی ئه‌وه یه كه به‌شێكی زۆری ئه‌و پرۆژه‌یه باسی كێشه‌ی كورد ده‌كات له به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا كه پشت به ده‌ستوری توركیا ده‌به‌ستێتت ده‌ڵێت : سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی توركیا مافی خۆیانه له‌ناو خاكی توركیا به ئازادی قسه‌و كاركردنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بژین، له‌وه‌ش گرنگتر ده‌بێت توركیا ببێته ئه‌و وڵاته‌ی ده‌رباز بێت له‌كێشه ناوخۆیه‌كان و بپه‌ڕێته‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه نێوده‌وڵه‌تیانه له‌سه‌ریه‌تی بۆیه هیچ كات توركیا ناتوانێت هه‌نگاوی به‌رو پێش چوون بنێت ئه‌گه‌ر نه توانێت سه‌ره‌تا كێشه‌ی ناوخۆی یه‌كلا نه‌كاته‌وه .
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆته هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووه كه ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی عه‌بدوڵلا گول به‌هۆی داواكاری پارتی گه‌لی كۆماری كه داوایان كردبوو ماوه‌ی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه به‌و پێیه‌ی كارده‌كات به پێی ده‌ستوری توركیا و هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2007 له‌كاتێكدا ئێستا ده‌ستور له ژێر گۆڕان كاریی و لادانی ئه‌و به‌ندو خاڵانه‌دایه كه پێشوتر كاری له‌سه‌ر ده‌كرد بۆیه ده‌بێت سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و شه‌رعیه‌تیشی نه‌ماوه ڕه‌تبكرێته‌وه، به‌ڵام دادگای ده‌ستوری توركیا ئه‌و بڕیاره‌ی پارتی گه‌لی كۆماری ڕه‌تكرده‌وه‌و پرۆژه‌ی گولیش ده‌بردرێته په‌رله‌مان و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت .
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ داڕێژه‌ری سیاسه‌تی ستراتیژیی توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له‌ڕێگای زۆر جیاوازه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پاكێج هه‌نگاوی جددیی ناوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان .به‌پێی ئه‌و ڕاپۆته دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كورد له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆبووه، له ئێستادا دانانی كۆمیسیۆنی تایبه‌ت بۆبه‌دواداچوونی ئه‌و كێشه‌یه له ده‌رئه‌نجامی هه‌نگاوه‌كانی ئۆغلۆ بووه، له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا وه‌زیری ده‌ره‌وه وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات كه به‌شێكی ئه‌و وتاره تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ی دۆزی كورد و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی سوریا و ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌بێت .
Turkey today له كۆتایی ڕاپۆته‌كه‌ی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو ئێستا له‌ناو توركیادا سێ پاكێج بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆزی كورد خراوه‌ته ڕوو ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه لایه‌نی به‌رانبه‌ره كه‌خودی سه‌ركرده كورده‌كانن بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوانه بده‌نه‌وه بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر له‌م كاته‌ی ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه كوردیه‌كانه له‌ناو خۆیاندا بۆچاره‌سه‌ر كردنی و یه‌ك ده‌نگی كورد له‌ناو خۆینادا تاكو به‌رچاو ڕوونی بۆ سه‌ركردایه‌تی توركیا دروست بێت بۆئه‌وه هه‌نگاوی پێویست له‌و باره‌وه بنرێت چونكه ئه‌و پاكێجانه به‌بێ خودی خاوه‌ن كێشه‌كان ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت .
خه‌بات : كارزان هه‌ورامی




