لەگەڵ بوونی قوتابخانە لە كەمپی دۆمیز لە 11000 منداڵ تەنها 3590 منداڵ دەخوێنن

لەشەڕو نائارامییەكاندا هەموومان زەرەر مەندین، بەڵام ئەوەی دەبێتە سوتەمەنی جەنگەكان و هیچ پشكێكی لە لەو نائارامییانەدا نییەو تەنانەت مافی دەنگێكیشی لە هیچ بڕیارێكی سیاسی ووڵاتدا نییە، منداڵەكانن كە بەردەوام باجی شەڕەكان دەدەن و دەبنە قوربانی ململانێی سیاسییەكان،سوتەمەنی شەڕەكانیش بە هەموو شێوەیەك ئەوان دەكاتە ئامانج لە هەر ئەگەرێكی پریشكەكانی دا چ ئەگەر ببێتە منداڵێكی كەمئەندام چ ئەگەر ئاوارە بێت
ڕۆشنا عەلی دهۆك/كەمپی دۆمیز كوردانی
ڕۆژئاوا ماوەی ساڵێك و بۆ دوو مانگ دەچێت كەمپی دۆمینز بۆ كوردانی هەڵاتووی دەستی ڕژێمی سوریا لە هەرێمی كوردستان، لە شاری دهۆك كراوەتەوە كە بەپێی دوا ئاماری ئیدارەی كەمپی ناوبراو 17976 خێزان ناویان تۆماركراوەو بەوتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەو كەمپە تا مانگی 4 ڕۆژانە 700تا 800 پەنابەر ناویان تۆماركردووە،هەر تاكێك ئازادە لە چوونی بۆ هەر شوێنێكی هەرێمی كوردستان دوای وەرگرتنی پسوڵەی نشینگە ی 6 مانگی .
كاركردن
لەگەڵ هاوكارییەكی زۆری حكومەتی هەرێم بەتایبەتی و ڕێكخراوەكان بە گشتی بەڵام، كاركردن دەبێتە سەرچاوە یەكی سەرەكی ژیان موراد یەكێك بوو لە منداڵەكانی نیشتە جێی ئەو كەمپە و لە گەڵ دابەزینم لە ئوتۆمبیلەكە بەرەو ڕووم هات و داوای لێكردم بنێشتێكی لێبكڕم لێم پرسی ناوت چییە ؟ ووتی موراد ووتم دەچیت بۆ قوتابخانە ؟بە پێكەنینەوە ووتی نەخێر ووتم بۆ ؟دیسان پێكەنی و ووتی من بخوێنم كێ ئیش بكات بەردەوام بوو لە قسە كردن، ووتی كە لە سوریا بووم دەچوومە قوتابخانە بەڵام كە هاتمە ئێرە ناچم ئیش دەكەم لەبەر ئەوەی كەس نییە ئیش بكات لەماڵەوە تەنها خوشكم هەیە باوكیشم نییە .
ئەو منداڵەی ئاوی دەفرۆشت بەرەو لای من هات و لیم وورد بۆوە وەك ئەوەی بزانێ كەدەمەوێ پرسیاری لێبكەم ئەو ناوی نەواف بوو لێم پرسی تۆ دەچیتە قوتابخانە ؟ ئەویش تەماشایەكی بنێشت فرۆشەكەی كردوو بە پێكەنینەوە ووتی نا ووتم بۆ ناچی ؟ وەڵامی دامەوەو بە عەرەبی ووتی زیاتر حەزم لە ڕەسم دروستكردنە دەستی ڕەسمم هەیە حەز دەكەم بچمە مەدرەسە بەڵام،ناتوانم ئاو بفرۆشم ئەتوانم پارە م دەست كەوێ نەواف لە سوریا لە پۆلی 9ی بنەڕەتییە بە سیستەمی خوێندنی هەرێم لێم پرسی ڕۆژانە چەند دەست دەكەوێ ووتی 4هەزار تا5 هەزار . یسراش كجێكی 12 ساڵان بوو لە پێش دەرگاكەی خۆیان رشاوەستا بوو لەگەڵ خوشكە بچوكەكەی ئەو ووتی من ناچم بۆ مەكتەب كاتێك لە سوریاش بووم هەر نەچووم دووخوشكە گەورەكەم دەچنە ئیش كەس نییە ئیشی ماڵەوە بۆ دایكم بكات دوو خوشكەكەم هەردوكیان لە مەعەل لە دهۆك ئیش دەكەن .
منداڵ و پەروەردە لە كەمپ ژمارەی ئەو منداڵانەی لەوكەمپەدا لە تەمەنی خوێندندان لەنێوان 6-12 ساڵان 11000 منداڵن بەڵام تەنها 3590 منداڵ لەو قوتابخانانە دەخوێنن سالم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەو كەمپە ئاماژەی بە وەدا كە پێداویستی خوێندن و تەنانەت جل و بەرگ و كتێب و سەرجەم پیداویستی خوێندن بە قوتابییان دەدرێت،گرێبەستیش بۆ مامۆستا دەكرێت كەوانە بڵێنەوە هەڵبەتە هەمان ئەو مامۆستایانەی نیشتە جێی ئەو كەمپی ناوبراوهەروەها سێ قوتابخانە هەیە كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆكن و كابینەكانی یەكێكیش لەو قوتابخانانە قوتابخانەی كار لەلایەن ڕێكخراوی كارەوە دابینكراوە و ژمارەی 720 قوتابی بە دوو دەوام تیایدا دەخوێنن و تەنها تا پولی 4 ی بنەڕەتی تێدایە، قوتابخانەی قامیشلوو هەتا 9ی بنەڕەتی تێدایە 1430 قوتابی تیایدا دەخوێنن و قوتابخانەی ژیانیش 1440 قوتابی بە پرۆگرامی عێراقی تیایدا دەخوێنن، مامۆستا زوهێر بەڕێوەبەری قوتابخانەی كار بۆ خەبات ئاماژەی بەوەدا كە نزیكەی 40 -50 قوتابی لە یەك پۆلدا دەخوێنن ژمارەیان زۆرە هەرچەندە هەموو پێداویستییەكانی خوێندنیش دابینكراوە بە نیازن لە 3 مانگی هاوین دا خوێندن درێژە پێبدەن بۆ ئەو منداڵانەی درەنگی ساڵ گەشتونەتە ئەو كەمپە و ئەو سێ مانگەیان بە ساڵێك بۆ هەژمار بكرێت ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەدا كە خەڵك ئەوەندە سەرقاڵی ژیانی ڕۆژانەیە ئاگای لە منداڵەكانی نییە چەند كۆبونەوەی دایكان و باوكانمان كردووە لە 720 قوتابی20 دایك و باوك ئامادە نەبووە
نەبوونی ئامادەیی مامۆستا زوهێر ئاماژەی بەوەدا كە نزیكەی 200 كەس ناویان تۆماركردووە بۆ ئامادەیی بەڵام تا ئێستا نەكراوەتەوە ئاماژەی بەوەش دا ئەوان مامۆستا بەپێی پێداویستی خۆیان وەردەگرن .
هەر مامۆستایەك بەكالۆریۆس 500000 وەردەگرێت بە گرێبەس دەبلۆم 400000 و بەرەو خوار 300000 وەردەگرێت جگە لەو مامۆستایانەی بە وانە بێژی وانە دەڵێنەوە مامۆستا یەكی ئەو قوتابخانەیە كەوەك وانە بێژ وانە دەڵێتەوە بۆ خەبات ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو پارەیەی لە بەرامبەر وانەبێژی وەریدەگرێت زۆر كەمە و هەمان ئیلتیزامی مامۆستا ی گرێبەستیش دەكەن داواكاری ئەو مامۆستایە ئەوە بوو بكرێنە گرێبەست یان تەنها لە كاتی وانەكانیاندا بچنە قوتابخانەكانیان .




