٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

"هەولێر" لە جەژنی منداڵاندا تاوانبارێکی بازرگانیكردن بە سواڵكردنی منداڵان ئاشكرا دەكات

سەرچاوە: Hewler

ئەمڕۆ جەژنی منداڵە ژیكەڵەكانی كوردستانە، زۆر لەوانەی هێشتا تەمەنیان لە تەمەنی گوڵ ناترازێت، نازانن ئەمڕۆ چەژنی خۆیانە. بۆیە، لە هیچ كەرنە ڤالێك ئامادە نابن كە پەیوەستە بە دنیای بێگەردی ئەوان و تامی ئەو چەژنە ناكەن و بگرە وەك هەر رۆژێكی تەمەنیان تێپەڕ دەبێت و دیسانەوە لە خەونی خۆیان دەتۆرێن و ببڕای ببڕ لەزەت لەو رۆژە شیرینە ناكەن و قەدەریان وایە زۆر بەیان نەتوانن لەو رۆژەدا هەست بە بەختەوەریی بكەن!

كاتێك، بە چەند كاتژمێرێك لە رۆژی 1_6 سەرقاڵی ئامادەكردنی رێپۆرتاژەكانی (جەژنی منداڵان) بووین، لە منداڵە دەسگێرەكانی سەر شەقام دەستمان پێكرد، كە زۆربەیان لەو رۆژەدا، لە جیاتی خۆ سازدان بۆ جەژنی خۆیان. هەر لە سەر شەقام ما بوونەوە..

(هەڵگورد تەمەن 12 ساڵان) كە وەك خۆی دەلێت سال و نیوێك دەبێت لەسەر شەقام كلینس دەفرۆشێت..بە شەرمێكی ناسكەوە گوتی : حەزناكەم وێنەم بگریت..جاران لە قوتابخانە بووم، بەڵام كاتێك باوكم كۆچی دووایی كرد، من و سێ منداڵ و دیكم ماینەوە، بۆیە ڕووم كردە كاسبی و لە سەر شەقام نان پەیدا دەكەم و ئاگاشم لە و جەژنە نیە كە تۆ باسی دەكەی!

بازرگانیەتی بە منداڵ!
ئێمە خەریكی ئەو رێپۆرتاژە بووین. كاتێك بەرپرسێكی هاوكارم لە پۆلیس ڕایگەیاند، كە كەسێك لە هەولێر دەسگیر كرا، كە كاری تەنیا بازرگانیەتی كردنە بە منداڵان لە ڕێگه‌ی سواڵ پێكردنی منداڵان و بە كار خستنی منداڵان وەك سواڵكەرو پاشان خواردنی قووتی ئەو منداڵانە !

(هەولێر) لەوێ بوو ..
كاتێك تاوانبار (م. ت) دەسگیر كرا. ئێمە خۆمان لەوێ بووین و لە نزیكەوە گوێمان لە و لێكۆلێنەوە بوو كە لەگەڵ ئەو پیاوە بێ ویژدانە ئەنجام درا كە ماوەی چوار مانگە منداڵە ناسكەكەكان بۆ مەرامی گیرفانی خۆی بەكاردێنێ!!.

كاتێك گوێمان لە ووتەكانی ئەو تاوانبارە گرت، به‌ هەزارو یەك شێوە دەیویست راستیەكان بشارێتەوە . بەڵام ئەوه‌ی حاشا هەڵنەگربوو ئەوه‌بوو كە پۆلیسی هەولێر بەڵگەی گرنگتری لە دەستبوو كە دەریدەخست كە چۆن ئەو تاوانبارە لە ڕێگای سواڵكردنەوە بازرگانی بە منداڵان دەكات، تەنانەت كامێراكان بەڵگەبوون كە ڕۆژانە چۆن كۆیاندەكاتەوە ئێوارانیش بە زۆرملێ پارەكانیان لێدەستێنێت بەبێ ئەوەی زۆربەشیان كەسوكاریان بزانن كە بازرگانییەتی بە منداڵاكانیان دەكرێت، بۆ گیرفانی كەسێكی بێ ویژدان كە خواناناسێت!.

منداڵاكان چی دەڵێن؟
هەرچەند (م.ت) هەوڵی دەدا كە ڕاستی بشارێتەوە، بەڵام جگە لە فیلمی ڕۆژانەی ئەو نواندنە بێ ویژدانە، منداڵاكان خۆیان زمانی پەپولەیی خۆیان دەهاتنە دەنگ چیرۆكی ئەوەیان دەگێڕاوە كە ئەو پیاوە بێ ویژدانە چۆن بەیانیان كۆیاندەكاتەوە لە شەقامەكان دابەشیان دەكات و جلی دڕاویان لەبەردەكات بۆ ئەوەی خەڵك بەزەیی بەو منداڵانە دابێتەوە پاشان هەتا ئێوارە بە برسیەتی بەجێیان دێڵێت ڕۆژانە لە كۆی ئەو پارەیەی چنگیان دەكەوێت لە سواڵكردن شتێكی كەمیان دەداتێ و چاویشیان لێ سووردەكاتەوە، كە ئەگەر ئەو نهێنییە ئاشكراكەن دەیانكوژێت.

پۆلیس بە ئاگا بوو
پۆلیس لەوە بە ئاگا بوو، كە چۆن ئەو پیاوە بێ ویژدانە سیناریۆی ڕۆژانە دادەڕێژێت بۆ منداڵە بەستەزمانەكان كە تەمەنیان وەك گوڵ وایە.

(ڕائید فەخرەدین نوری مەولود) كە هەمیشە لەسەر شەقامە بۆ ڕاونانی قاچاخچییە بێ ویژدانانە و پسپۆڕە لە دۆزینەوەی گوناهباران بە "هەولێر"ـی گوت: زانیاریمان هەبوو، كە ئەو پیاوە بەوپەڕی بێ ویژدانی نزیكەی 10 منداڵ بەكاردێنێ بۆ سواڵكردن، تەنانەت فێری ئەوەیان دەكات كە چۆن لەسەر شەقام خۆیان درێژكەن و بپاڕێنەوە، جارجاریش دەیانباتە دەرەوەی هەولێر. بۆیە زۆر بە وردبینی بە دوای ئەو تاوانبارە كەوتین، تا لە ئەنجام توانیمان ئەو تاوانبارە دەستگیركەین، دوای لێكۆڵینەوە ڕەوانەی دادگامان كرد و منداڵەكانیشمان گەڕاندەوە بۆ باوەشی خێزانەكیانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار