٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

بەڕێوەبەری كۆمپانیای وشە بابەكر دڕەیی: بەرێز كاك مەسعود بارزانی پیاوێكی هەڵكەتووە، لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەری كوردستانە

سەرچاوە: Hewler

لە دیمانەیەكدا كە تۆڕی هەواڵیی سلێمانی لەگەل بەڕێز بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری كۆمپانیای وشە سازی كرد بوو ئاماژی بە چەندین بابەتی گرنگ و تایبەت بە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنەكان و پڕۆژەی ڕەشنووسی هەرێمی كوردستان كردووە.
سەبارەت بەخۆكاندیدكردنەوە و هەڵبژاردنەوەی سەرۆك مەسعود بارزانی، بابەكر دڕەیی دەڵێت "بە بڕوای من یاساكە بواری ئەوەی تێدایە، بە هەر دوو دیوەكەیدا تەفسیری بۆ بكرێت، بەوەی بەرێز مەسعود بارزانی دەتوانێت بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتیی خۆی كاندید بكاتەوە، یان خۆی كاندیدنەكاتەوە، چونكە یەكێك لە تەفسیرەكان دەڵێت، بە پێی ئەم یاسایەی ئێستا هەیە بارزانی تەنیا یەك خولە سەرۆكی هەرێمە و دەتوانێت خولێكی دیكەیش سەرۆكی هەریم بێت."

بەڕێوەبەری كۆمپانیای وشە پێی باشە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بە لیستی كراوە بێت و ڕوون دەكاتەوە، بە نیسبەت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بێگومان هەڵبژاردنەكە بە لیستی نیمچەكراوە بە ڕێوە بچێت باشترە، ڕاستە هەر دوو جۆرەكە دیموكراتییە، بەڵام بێگومان بە لیستی نیمچەكراوە باشترە و هاوڵاتیان دەتوانن، كاندیدی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن، كە ئەمەش دەرفەتێكی باشە و وا دەكات كەسی شاییستە لە هەموو حزبەكان بچنە پەرلەمانەوە، بەڵام حزب وەك خۆی لەوێشدا هەر ڕۆڵی دەبێت لە هێنانە پێشەوەی كاندیدەكان، ئەویش زیاتر لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە.

هەروەها بەڕێز بابەكر دڕەیی لە بارەی كەسایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی كە ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستانە دەڵێت "بە بڕوای شەخسیی خۆم (كە ئەمە ڕاوبۆچوونی حزبی نیە و تەسەوری گۆڕان نییە) بەرێز كاك مەسعود بارزانی پیاوێكی هەڵكەتووە، لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەری كوردستانە، مەعلومە كە ڕۆڵیان لە بنیاتنانی ئەم ئەزموونەدا هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار