تاکڕۆیی نەوشیروان مستەفا هۆکاری سهرهکییه.. سەركردەكانی گۆڕان پشت له بزووتنەوەكەیان دەكەن

ئا:سەعد هەورامی
تادێت سەركردەوە و كادر و لایەنگران و هەوادارانی بزووتنەوەی گۆڕان لە لەوبڕوایە نزیك دەبنەوە كە دووركەوتنەوە لەو بزووتنەوەیە لە هەموو شتێكباشترە.
سەركردەی دیاری نێو بزووتنەوەی گۆڕان سالار عەزیز ماوەیەك پێش ئێستادەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروانمستەفا كرد و بە گوتەی خۆیشی دانیشتنی لە ماڵەوە پێ باشتر بووە لە مانەوە وكاركردنی لەناو ئەو بزووتنەوەیەدا.
ئەو سەركردەیەی گۆڕان دەڵێت "لە ڕووی تەشكیلاتەوە، بزووتنەوەی گۆڕان هیچجیاوازییەكی لەگەڵ حزبەكانی دیكەدا نییە و تەنیا ناوەكەی گۆڕاوە."
ئەو پێیوایە كە هەر كارێك دەكرێت و هەر پڕۆژەیەك هەبێت، دەبێت لە پێشدابخرێتە بەردەم كادیر و ئەندامانی گۆڕان و ئەو خهڵکانهی دەنگیان بە گۆڕانداوە."
سالار عەزیز بە پێویستی دەزانێت كە ئهو خهڵکه ڕای خۆی لەو بوارەداهەبێت، چونكە ئەمە ڕێگەی دیموكراتیانە و پاراستنی مافی هەمووانە نەكسەپاندنی ئیرادەی یەك كەس و نابێت چارەنووسی گۆڕان بكرێت بە قوربان وئارەزووی هیچ كەسێك."
تاكڕەویی ڕێكخەری بزووتنەوەكە
سالار عەزیز لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاوێنە باس لەوە دەكات كە لەزۆر شتدا ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان بەربەستە لە بەردەم پڕۆژە و كارەكاندا ونموونەیشی بەوە هیناوەتەوە كە دوای هەڵبژاردنی یەكەمی پەرلەمان پێشنیازیبۆ ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان كردووە كە 15 بۆ 20 گەنج بۆ بەشداریكردنیبەردەوام لە كۆبوونەوەكاندا بهێنینه پێشهوه ، بەڵام لەگەڵ ئەوەیدا كەبەم پێشنیازە ڕازیبوونە، جێبەجێیان نەكردووە.
سالار عەزیز دەڵێت "لە گەرمەی خۆپێشاندانەكاندا عوسمانی حاجی مەحموود لەكۆبوونەوەیەكی سەركردایەتیدا پێشنیازی كرد كە بەیانێك بۆ كۆمەڵانی خەڵكدەربكرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بكرێنەوە كە بەشداریكردنی ئێمە لە خزمەتی گەلدایە ونە لە كۆنگرەدا خۆمان بۆ سەركردایەتیی هەڵدەبژێرین و نە پۆستی حكوومیشوەردەگرین، من و كاك قادر پشتیوانیمان لێ كرد، بەڵام ڕێكخەری بزووتنەوەیگۆڕان ڕازی نەبوو."
كۆنگرە و ملشكاندن
سالار عەزیز بە دووری دەزانیت كە لەناو ئەو هەموو كێشانەدا، گۆڕان بتوانێتكۆنگرە ببەستێت و بە شتێكی بێسوودی دەزانێت و دەڵێت "ئەو كارە مەگەر بۆشتێكی ڕواڵەتی و بۆ شەرعیەتدان بە هەندێك بابەت و دەستەڵاتی بێسنوور بێت."
ئەو سەركردەیەی گۆڕان پێیوایە كە بزووتنهوهی گۆڕان لەو ئاستەدانییەبتوانێت كۆنگرە ببەستێت و دەڵێت "گۆنگرە دەبێت ڤێستیڤاڵی بەیەكگەیشتنەوەیتوێژە جیاجیاكانی خەڵك بێت، نەك شوێنی ململانێ و ملشكاندن."
له هەولێریش تەبا نین
هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان سەلاح مەزنیش لە دیمانەیەكدا لە گەڵ ڕۆژنامەیباس ئاماژە بەوە دەدات كە نابێت لە هەرێمی كوردستان حزبە ئیسلامییەكانئەزموونی وڵاتێكی وەكوو میسر دووبارە بكەنەوە و بە پێویستی دەزانێت كە حزبەئیسلامییەكانی كوردستان و حزبە عیەلمانییەكان یەكترییان قەبووڵ بێت ودەڵێت "حزبە ئیسلامییەكانی كوردستان لەگەڵ حزبەكانی دەستەڵات هەماهەنگیانهەبووە و تەنانەت پاڵپشتیش كراون."
پێشتر پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان كاروان ساڵح ئاماژەی بەوەدابوو كە گردی زەرگەتە تەنیا گردی سلێمانەییەكانە و گردی هەولێر وناوچەكانی دیكە نییە.
سەڵاح مەزنیش ئاماژە بەوە دەدات كە هەولێرییەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕانیەكهەڵویست و تەبانین، بۆیە گردەكە بووەتە تەنیا گردی سلێمانەییەكان




