نێچیرڤان بارزانی: مەشقكردنمان بە هێزە كوردییەكانی سوریا مایەی نیگەرانی نییە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەشق بە كوردانی سوریا دەكات بە مەبەستی رێگەگرتن لە دەست بەسەرداگرتنی ناوچەكەیان لە لایەن گروپە توندڕەوەكانەوە. لەوەوپێش حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی راگەیاندبوو ئەوان مەشق بە كوردانی سوریا دەكەن بە مەبەستی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە دەرەنجامی كشانەوەی هێزەكانی رژێم لە ناوچە كوردییەكان دروست دەبێت. بەڵام ئەوەی ئێستا دەردەكەوێت نیگەرانییەكی گەورەترە، هەروەكو بەرێز بارزانی گوتی كەوا ئەولەویەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە نەهێڵێت ناوچە كوردییەكان ببێتە گۆڕەپانی ململانی بۆ گروپی توندورەوی جەبهەت النوسرا و گروپە تیرۆریستەكانی دیكە.
سەرەتای ئەم حەفتەیە، هەردوو رووسیا و ئەمەریكا رازیبوون لەسەر سازداندانی كۆنفرانسێكی ئاشتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ شەڕی سوریا. جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و هاوشێوە رووسییەكەی، سێرگی لاڤرۆڤ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوانیدا گوتوویان پێویستە ئەو كۆنفرانسە لە زووترین كاتدا بێت بۆ قەناعەت پێكردنی هەردوو رژێمی ئەسەد و ئۆپۆزیسیۆن بە قایلبوون بە پلانی ژنێڤ ساڵی رابردوو بە مەبەستی دۆزینەوەیەكی كۆتاییەكی گفتوگۆیانە بۆ شەڕەكە خرایە روو. بەڵام لێدوانەكانی بەرێز بارزانی نیشانەی سروشتە ئاڵۆز و لەتبووەكەی ئەو شەڕە دەكات كە هەڕەشەی پەرەسەندن بۆ هەموو ناوچەكە دەكات. سەرەڕای مێژووی بەرهەڵستكارییان بۆ رژێم، كوردانی سوریا، كە 10% دانیشتووانی سوریا پێك دەهێنن، پەیوەندییەكی ئاڵۆزیان لەگەڵ چەكدارە عەرەبەكاندا هاتووە. كۆتایی ساڵی رابردوو پێكدادان لە نێوان كوردان و گروپە چەكدارەكان هەبوو، لەوانە جەبهەت النوسرای نزیك لە ئەلقاعیدەوە، لە شارۆچكەی راس العین نزیك سنووری توركیا.
بەرێز بارزانی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی مەشقەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی ئۆپەراسیۆنی بەرگرییە، نەك هێرشكارانە. ئەو گوتی: ئێمە هەندێك مەشقمان كردووە بەڵام من دەمەوێت روون بم و مەقسەد لەمەش دەستوەردان نییە لە كاروباری ناوخۆی سوریا. ئێمە دەمانەوێت كێشەی سوریا لە رێی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێت. سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتیكردەوە كە هەولێر هانی كوردانی سوریای نەداوە بۆ ئۆتۆنۆمی، بەڵام یەكگرتوویی گەلی كوردی سوریای دەوێت كە ترسی دابەشبوونیان هەیە و لێیان دەخوازێت بەرامبەر بە دیمەشق بێ لایەن بن. ئەو گوتی: ئەوەی ئێمە دەیبنینین، روون نییە ئەمەریكا دەیەوێت لە سوریا چی بكات. رژێمی سوری پشتیوانی بە لایەنی كەمی 20%25% خەڵكەكەی هەیە. ئۆپۆزیسیۆنیش 15% و زیاتر لە 20% نا، ماباقیش نازانن چی بكەن.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان رووبەرووی كۆمەڵێك كێشە بووەتە لە دراوسێكانییەوە، لەنێویاندا هاتنی 2 هەزار چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ شاخەكانی. كشانەوەی ئەواتن بۆ نێو خاكی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە رێككەوتنێكی ئاشتی لەگەڵ ئەنكەرە. بەڵام بەرپرسان لە هەولێر، كە پشتیوانی رێككەوتننامە ئاشتییەكە دەكەن، دەڵێن ئەوان نیگەرانن لە بوونی چەكداران لە وڵاتەكەیان.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان باوەشی بۆ 141 هەزار ئاوارەی سوری كردۆتەوە بە پشتوانییەكی كەمی دەرەكیی. هەرێمی كوردستان مەنزڵگای سەركردە گروپە كوردییەكانی سوریا كە ساڵی رابردوو لەژێر چەترێكە لە لایەن سەرۆكی كوردستانەوە كۆكرانەوە.
هەرێمی كوردستان كوردستان لە 2 مانگی رابردوو بایكۆتی حكوومەتی بەغدایان كرد لەسەر زۆر كۆمەڵێك پرس، لەوانە ئاسایش و بودجە، هەتا حەفتەی رابردوو كە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆك وەزیران گەیشتنە رێككەوتن و تەنها دواتر وەزیرەكانی كورد گەڕانەوە بەغدا.
پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدای پشتیوانكاری حكوومەتی سوری تێكچوون بەهۆی دروستكردنی بۆڕییەكی نەوتەوە كە رێگە دەدات بە هەناردەكردنی یەكلایانە لە رێی توركیاوە. بەرێز بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە بۆڕییەكە لە ناوەراستی ساڵی 2014 كۆتایی پێ دێت و كەوا هەناردەكردنی نەوت دەست پێدەكات هەتا لە غیابی رێككەوتنی دابەشكردنی داهات لەگەڵ بەغدا.
بەرێز بارزانی لە كۆتایی ئەم مانگە پێشوازی لە مالیكی دەكات، هەرچەند ئەو زۆر گەشبین نییە بە بەرەوپێچوونی مەسەلەكان بەم زووانە، بەڵام باوەڕی وایە بەغدا رێگە دەدرێت بە دروستكردنی پردێكی نوێ لە سەر رووباری دجلە لای فیشخابوور بۆ بەستنەوەی هەرێمی كوردستانی سوریا و عێراق بەیەكەوە تاكو هەولێر بتوانێت هاریكاری مرۆیی بۆ رۆژئاوا بنێرێت.
و: ئاری مامشەیی
سەرچاوە: The Financial Times




