٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای پارتی

سه‌ڵاح ده‌لۆ : هەوڵێکی هەمەلایەنە هەیە بۆ تێکدانی بارو دۆخی کەرکووک بەڵام ئەو رێگەیە بە هیچ کەس و لایەنیک نادەین

سەرچاوە: Xebat

کەرکووک سەلاح دەلۆ : هیزەکانی پێشمەرگە بۆ پارێزگاری جوولەی پێکراوە نەک بۆ داگیر کاری و ئالۆزی شارەکە دیمانەی هەڤال "سەلاح دەلۆ " سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک – گەرمیان سەبارەت بە بارو دۆخی دواین شەر پێکدادانەی کەی ئەم دوای جەویجەو دەوروو بەری شاری کەرکووک چۆنیەتی سەرهەلدانی کێشەکانی چارە سەر کردنی کێشەکان و ئارامکردنەوەی شاری کەرکووک .
-: ئەم شەڕو و پێکدادانەی نێوان خۆپێشاندەران و سوپای عێرا ق لە شێونە جیاجیەکان بەتایبەتی حەویجە و ناحیەی سلیمان بەگ سەر بە قەزای دووزخورماتوو لە دەرئەنجامی چیی بوو؟
*/ گومان لەوە نیە گەلی عێراق گەلێکی ستەم غەدر لێکراوە. قوربانیەکی زۆری داوە لە پێناو ئازادی خۆیدا. عێراق ئەمرۆ ووڵاتێکی دەستوریە و سیستەمێکی دیموکراتیەو دەستووری مافی ئەوەی داوە خەڵک ئازادانە ڕای خۆی دەرببڕێ و داوای مافەڕەواکانی خۆی بکات خەڵکی حەویجەو ناحیەی سلێمان بەگ یش وەک زۆر لە شوێنەکانی تری عێراق ماوەیەک بوو لە پێناو گەیشتن بە مافەکانیان لە رێگەى خۆپیشاندان و مانگرتنەوە هەوڵەکانیان چڕکرد بووەوە . بەداخەوە لە جیاتی ئەوەی دەسەڵاتی بەغدا هەوڵی جێ بەجێ کردنی داخوازیەکانیان بدات و گویان لێ بگرێت هەوڵی سەرکوتکردنیانی داو ئەوە بوو سوپای عێرا ق بەشێوەیەکی دڕندانە پەلەماری دانشتوانی داو خەڵکی زۆر شەهید و بریندار بوو لەکاتێکدا بەکار هێنانی سوپا دژ بە جەماوەر، کردەیەکی نادەستوریە و نەدەبوو بۆ چارەسەری تەنگژەو گرفتەکان سوپا بەکار بهێنرێت و بەوشێوە وەڵام جەماوەر بدرێتەوە.
-: چارەسەری هێورکردنەوەی بارودۆخی خۆرئاواو باشووری کرکوک چۆن ئەبینن؟
*/ بە تائکید پێش هەموو شتێک ئەبێت دەسەڵات دەست لە زبانی هەرەشە هەڵگرێ و بە پیری داخوازی جەماوەرەوە بچێت و هەول بدات چارەسەرەکان لە رێگەى دیاڵۆکەوە چارەسەر بکات و جێ بە جی بکات، هێزەکانیشی بکشێنێتەوە بەتایبەتی فەرماندەی ئۆپەراسێونی دجلە " قیادی عملیاتی دجلە" کە بەشێکی زۆری ئەم دۆخە ئاڵۆزەی سنووری پارێزگای کەرکووک و سه‌لاحه‌دین و دیالە لە ئەنجامی دامەزراندنی ئەو ئۆپەراسێۆنە وە هاتووەتە ئاراوە. دەبیت هەلبۆشینرێتەوە.
-: ئێوە وەک پارتی چ هەنگاوێکی پێویستان ناوە بۆ رێگرتن لە دزکردنى ئەو ئاڵۆزیە بۆ ناو شاری کەرکووک؟
*/ ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە سیاسیە کوردییەکان لە کەرکووک هەر لە سەرەتاوە دژى پێکهێنانی فەرماندەی ئۆپەراسێۆنی دجلە بووین چونکە باروودۆخی ئێستامان لە پێش چاوبوو . هەر بۆیە هەمان بڕیاری پێشوومان هەیە و هاوکاری ئیدارە و پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە ئەبین بۆ بەرگری کردن لە دژی ئاڵوزیکردنى دۆخی کەرکووک. دیارە هەوڵێکی هەمەلایەنەش هەیە بۆ تێکدانی بارو دۆخی کەرکووک بەڵام ئەو رێگەیە بە هیچ کەس و لایەنیک نادەین . پێکهاتەکانی کەرکووکیش لە سەر ئەم بۆچوونە ئێمە کۆکن.
-: ئایە هەموو لایەنەکانی کەرکووک یەک هەڵوێستن لە ریًگرتن لەو شەڕوشوڕە بۆ ناو کەرکووک ؟
*/ بەڵی هەموو لایەنە سیاسیەکان بەڵکو زۆربەى هەرە زۆرى پێکهاتەکانیش هاوهەڵوێستن لە رێگەگرتن ئەو شەڕئاڵۆزیە بۆ ناو شارەکە . جەماوەری شاری کەرکوکیش دڵنیا دەکەینەوە رێگە بەهێچ کەس و گروپ و لایەنێک نادەین دۆخی کەرکووک تێک بدات.
-: ئێوە پێتان وایە هۆکاری سەرەکی خولقاندنی ئەم ئاژاوەیە کێ بێ ؟
*/ ئەگەر ڵایەنێک یان پێکهاتەیەک بە هۆکای ئەم ئاژاوە بزانرێت ئەوە ئێشتباهێکی گەورەیە هۆکاری سەرەکی ئاژاوەکە تەنها دەسەلاتی بەغدایە. ئەم ئاژاوە تەنها لە سنوری کەرکوک نیە لە سەرتاسەری عیراقە بەتایبەتی شوێنە سونە نشینەکان هەیە. ئەم مەو زوعە گەورەیەو چارەسەری بەم شێوەی ئێستا ناکرێت.
-: بە بۆچوونی ئێوە ئەگەر دووبارەبوونەوە روداوەکەی حەویجە هەیە؟ لەکوێ؟
*/ وەک باسم کرد ئەم مەوزوعە شتێکی بچووک نیە ئەمە مەسەلەی ماف و ئازادیە، خەڵکى عیراق جارێکی تر ژێردەسی و دکتاتۆری لە کەس قبول ناکات و ناکرێت پێکهاتە یان ڵایەنێک خۆی بە سەرباقی خەڵکدا بسەپێنێ، هیچ چارەسەرێک نەکراوە و هەر لەسەرەتاوە بە هێز وەڵامی خەڵک دڕاوەتەوە ، خەڵکیش ئەمە قبول ناکات دەرگای ئەگەرەکان واڵان لە هەر کاتێک بۆی هەیە لە هەر شوێنکی تری عیراق چەند بارە بێتەوە ئەم رووداوە .
 -: هەڵوێستی ئیدارەی کەرکووک بەرامبەر بە هەڵویستی لایەنەسیاسیەکان چۆنە؟ یەکگیرە یان دژە؟
*/ هەڵویستەکانی لایەنەسیاسیەکان و ئیدارەی کەرکووک یەکەو پێکەوە بە پاڵپشتی پێکهاتەکانی تر دەکرێت بەباشی دۆخی شار لە ئاڵۆزى زیاتر بپارێزرێت وەک چۆن ئێستا ئەیبنین.
 -: ئێوە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان تا چەند دەتوانن دڵنیای بە هاولاتیان ببەخشن کە ئەو جۆرە ڕووداوانە لە ناو شاری کەرکوک روونادەن؟
-/ پێشتریش باسمان کرد ئێمە بەشێکی دانەبراوین لە کەرکووک و هەموو کاتێک ئامادەی فیداکارین لە پێناو بەرقەراری ئارامی و ئاسایش لە شارەکە . ئێستا لە گەڵ لایەنەکانی تر خەڵکی خۆراگری کەرکووک دڵنیادەکەینەوە کە رێگە نادەین دۆخی ئەم شارە تێک بچێت. -:  لە ئەنجامی بارودۆخی ئێستای کەرکوک دیارە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەندی جووڵەی کردووە ، هەندێ گروپ ولایەن عرەبیەکان پێان خۆش نیە و بەیانی نارەزاییان دەرکردووە خوێندنەوەتان بۆ ئەم مەوزوعە چیە؟
*/ بێگومان هێزی پیشمەرگەى کوردستان هێزی بەرگرییە لە ماف و ئازادیەکان و بەردەوام بەرگری لە مافەرەواکانی کوردو خەڵکی کوردستان کردووە و سەلماندوویەتی لە هەر شوێنک پێویست بێت وەک هێزیکی تۆکمە ئامادەیە. هەموو لایەک ئەزانن لە ئەنجامی ئاڵۆزیەکانی دەوروبەری کەرکووک و شوێنەکانی تر هێزەکانی سوپای عێراق تووشی گرفت بوون زۆر شوێنیان بە جێ هێشت بۆ پڕکردنەوەی ئەو فراغە ئەمنیە و نا ئامییە و پاریًزگاری کردن لەسەرو ماڵی هاووڵاتیانی کەرکووک و ناوچەکە بە بێ جاوازی ، جێگای خۆی بووە هێزی پێشمەرگە جووڵەبکات. چونکە ئێمە ناتووانین کەرکوک و شوێنەکانی تر بدەینە دەست قەدەر .پێشمەرگەش تەنها بۆ پارێزگاری کردن لەخەڵک جووڵەیپێکراوە بە تەمای داگیر کردن وئالۆزی دروستکردن نیە. هەروەک چۆن لە کاتی خۆی پارێزگاری لە بەغدا کرد ئاواش هەرکاتێک پێویست بێت پارێزگاری لە شوێنەکانی تر بەتایبەتی کەرکوک و ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم ئەکات.
-: هێزی پێشمەرگە تاکەی لە حاڵەتی جوڵەو ئامادەباشیدا دەبێت
*/ تا هەر کاتێک پێویست بێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار