هێمن هەورامی: لەوەتەی كاك مسعود بارزانی بۆوەتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان زۆرترین و گەورەترین دەستكەوت بەدەستهاتوون، كە زۆرییان نەتەوەیین

لەمیانەی بەشداریكردنی لە یەكەمین ئەڵقەی بەرنامەی دووجار بیر بكەرەوەی كەناڵی NRT هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە باسی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان و پرسی هەڵبژاردن وسیاسەت و هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پرسە هەنووكەییەكان و ڕێككەوتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەكێتی.
سەركەوتنی سەرۆكی كوردستان لەماوەی8 ساڵی ڕابردوودا
هێمن هەورامی نیشانیدا ئەگەر بەشێوەیەكی دوور لەعاتیفە و ئایدیۆلۆژیا و بەشێوەیەكی زانستی وەڵامی ئەو پرسیارە بدرێتەوە دەبێ چەند پرسێك بخرێتە ڕوو ئینجا وەڵامی بدرێت بە پشت بەستن بەچەند میتۆدێك كە یەكەمیان بەراوردكارییە بەوەی بەراوردیی كوردستان بكرێت لەماوەی نێوان پێشی سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی و ئێستا هەروەها بەراوردكردنی ئێستا و ئایندەی كوردستان وبەراوردكردنی ئێستای كوردستان لەگەڵ دەورووبەر، میتۆدی دووەم وەك هەورامی باسی لێوە كرد مەسەلەی حوكمی چاكە بەبوونی شەفافییەت ومافی مرۆڤ ودەرفەتی یەكسان بۆ بەشداریی سیاسی لەنێوان پێكهاتەكان، میتۆدی سێیەمیش پێوەرەكانی وڵاتی شكستخواردوو كە عێراقی عەرەبی لەڕێژەی سێیەمی ئەم پێوەرانەیە بەبەڵگەی ئەوەی لە هەرێمی كوردستاندا ڕێژەی هەژاری 3%ـە و لەبەغدا بە تەنیا 23%ـە، هەروەها گوتی: لێرەدا دەكرێ چەند پرسێكی پەیوەست بە سەرۆكی كوردستانەوە بخەینەڕوو لەوانەش پاراستنی كەرامەتی تاكی كورد، سەركەوتنی دیپلۆماسییەتی كوردستان بە بەڵگەی ئەوەی ئێستا كوردستان 25 كونسوڵگەریی تیادایە و چەندینجار سەرۆكی وڵاتانی گەورەی بینیوە كە تەنها 7 جار سەرۆكی ئەمەریكای بینیوە ئەمەش دەیسەلمێنێت سەرۆكی كوردستان چ سەنگێكی هەیە بۆیە كاڵكردنی ئەم سەنگە كێشەیەكی لەنێو كورد دا چونكە ئەگەر بێین و بەراوردی بارودۆخی كوردستان لەگەڵ هەرێمە فیدراڵییەكانی جیهان بەتایبەتی كیوبیكی كەنەدایی و بیابانی ڕۆژئاوای مەغریب جیاوازییەكی زۆر دەبینیت،ئەمە جگە لەپێشكەوتنی ئابووری كە داهاتی تاكی كورد لەوەتەی بەڕێز مسعود بارزانی بۆتە سەرۆكی كوردستان 5500 دۆلارە كە جاران 450 دۆلار بوو ئەم ئامارەش قسەی سەندووقی دراوی نێودەوڵەتییە وڕێژەی بێكاریش زۆر كەم بووەوە، كارەبا باشتر بوو، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش زۆر بەڕوونی ئاماژەی بەوەداوە كە 11%ـە.
دەستكەوتی نەتەوەیی سەرۆك
لەدرێژەی باسكردنی ئەو دەستكەوتانەی كە لەوەتەی سەرۆك بارزانی بۆوەتە سەرۆكی كوردستان بەدەستهاتوون هەورامی ئەوەی دووپاتكردەوە سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەموو كوردستان بووە و زۆرجاریش لەپارتیدا گلەیی ئەوەی لێكراوە كە زۆرترین هێزی بە مەسەلەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان داوە لەسەر حیسابی گرنگیدان بە پارتی، دووپاتیشیكردەوە سەرۆك بارزانی یەكێك لەو بڕیارە نەتەوەییە هەر گرنگەكانی ئەوە بوو كە نەیهێشت ئاڵای بەعس لەكوردستاندا بمێنێت وهەڵدانەوەی قەدەغەكرد وهەرەوەها بەڕێزیان مساوەمەی لەسەر پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار نەكرد و تاكە كاندیدی كورد جەنابی مام جەلال بوو دووپاتیشكیردەوە سەرۆك بارزانی بە وەستانی لەبەردەم تەحەدداكان بە هەڵوێستە نەتەوەییەكانییەوە ڕێگەی نەدا سوپای توركیا پێبنێتە نێو خاكی هەرێمی كوردستان و ئەگەر سەرۆك بارزانی نەبوایە پێشمەرگە بە میلیشیا حیساب دەكرا و بە برێمەری گوت پێشمەرگە بۆ ئێمە هێڵی سوورە،سەرۆك بارزانی نەبوایە هێزی عەمەلیاتی دیجلە زێدەڕۆیی زۆری دەكرد وئەو ڕێگریی لەوەكرد واقیعێكی تازە ونامۆ بەسەر كەركووكدا بسەپێندرێت بەڵام زۆر كەس ئەو شتەی بەسیناریۆی دەسەڵات لەقەڵەمدا وئەگەر یەك بستی خاكی كوردستانیی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان نەگەڕابێتەوە سەر هەرێمی كوردستان ئەوا بێگومان یەك بستی ئەم خاكەش دەستكاریی نەكراوە.
دەستووری كوردستان
هەورامی ئەوەی دووپاتكردەوەی زۆربەی ئەوانەی ئەمڕۆ لەدژی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان وەستاون بەتایبەتی ئیسلامییەكان هەر ئەوان بوون لەپەرلەماندا دەنگیان بۆ تێپەڕاندنی دا ئەمڕۆ مافی ئەوەیان نییە بڵێن ناكرێ لەدژی دەوەستین بەڵكو دەبێ خەڵك بەبەڵێ یان نەخێر دەنگی بۆ بدات، ئەمە مافی حزبێكی سیاسی نییە بەڵكو مافی خەڵكی كوردستانە وزۆر وڵاتیش بەم حاڵەتە تێپەڕیون.
ڕێككەوتنی ستراتیژیی پارتی ویەكێتی
هەورامی ئەوەی دووپاتكردەوە هەڵبژاردنی بەڕێز مام جەلال بۆ سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق تەنها بۆ ئەوە نییە كە پارتی ویەكێتی ڕێككەوتنی ستراتیژییان لەنێواندایە بەڵكو بۆ ئەوە بووە ڕابەرێكی خەڵكی كوردستان بووە و خەڵكی دەرەوەی پارتی ویەكێتیش پاڵپشتییان لێی كردووە وئاماژەی بەوەدا دەنگەكانی سەرۆك بارزانی لەهەڵبژاردنی 2009 دا بە11٪ زیاتر بوو ئەمەش واتای ئەوە دەبەخشێت كە سەرۆك بارزانی وەكو سەركردە ئەگەر حزبەكەیشی قبووڵ نەكراو بێت بەڕێزیان وەكو سەركردە قبووڵكراوە، ونیشانیدا چوونی سەرۆك بارزانی بەجلی پێشمەرگانە بۆ كۆشكی سپی و قسەكردنی بەكوردی و هەروەها قسەكردنی مام جەلال بەكوردی لەنەتەوە یەكگرتووەكان لەخۆیاندا دەستكەوتی نەتەوەیین لە دوو سەركردەی گەورەی كورد ئەمە جگە لەڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەیەكخستنی ماڵی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان و هەڵوێستی لەباكووری كوردستان و دووپاتیشیكردەوە سەرۆك بارزانی بۆ كات وسەردەمی ئێستا پێویستە وئەگەر خۆی كاندید بكاتەوە ڕێگەی قانوونیی بۆ هەیە. ونیشانیدا سەرۆك بارزانی پێویستیی بە ئۆپۆزیسیۆن نییە بۆ ئەوەی ببێت بە مەرجەع بەڵكو مێژوو دەیكاتە مەرجەع بەوەی كە لەتەمەنی16 ساڵییەوە بووەتە پێشمەرگە وئەمەش بەوە سەلمێندرایەوە كە بەشێكی زۆری قاعیدەی ئۆپۆزیسیۆن دەنگی بەسەرۆك داوە و پێی دەدات وئاماژەی بەوەشدا دیموكراسییەت لەوەدایە هیچ گەلێك 100% لەسەركردە ڕازی نابن.
دوو ڕوویی لەسیاسەت
هێمن هەورامی نیگەرانیی خۆی لە دووڕووی لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن نیشاندا بەوەی لە نێو كۆبوونەوەكاندا شتێك دەڵێن ولەدەرەوەی كۆبوونەوە شتێكی دیكە دەڵێن، لە كاتی هەڵبژاردنی سەرۆك بارزانی لەخولی یەكەمدا لەپەرلەمانەوە بوو ئەوكات گوتیان بە چەپڵەڕێزان هەڵبژێردرا، كاتێك كە بەدەنگدانی خەڵك دوای تەحەددای بەڕێزیان هەڵبژێردرایەوە گوتیان دەبێ سیستەمەكە بكرێتەوە پەرلەمانی وسەرۆك لەپەرلەمان هەڵبژێردرێت ودواتر هەرسێ سەركردەی ئۆپۆزیسیۆن بەسەرۆك بارزانییان گوتبوو بەڕێزتان كەسێكی ئەمینن بۆ كوردستان ودواتر هەڵوێستی خۆیان گۆڕی ئەوەشی هێنایەوە یاد كاتێك خۆپیشاندانی 17ی شوبات ڕوویدا كاك نەوشیروان یەكەمین كەس بوو بەو خەڵكەی گوت گێرەشێوێن لەكاتێكدا كە سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە هاندەری خۆپیشاندان وتەقەكاران وكەمتەرخەمان لەپاراستنی خەڵكی خۆپیشاندەر یەك سەفقەن هەروەها نیشانیدا پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان وا بیر بكەنەوە كە كوردستان وڵاتی هەمووانە و پێویستە لەبیركردنەوەی نەتەوەییدا یەك بین ویەكتر قبووڵبكەین وباوەڕی بە هەبوونی براوە و دۆڕاویش هەبێت لەسیاسەت ونابێ ئۆپۆزیسیۆن وانیشانیبدات ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدا هەبێت گەندەڵە و ئەوەی لەگەڵ ئەواندایە پاك وبێگەردە وهەر خودی ئۆپۆزیسیۆن دیارە تا دوێنێ لەكوێ بوون دووپاتیشیكردەوە ئۆپۆزیسیۆن تاوەكو ئێستا لەڕووی سیاسییەوە پێنەگەیشتووە بەبەڵگەی ئەوەی پارتی ویەكێتی شاندیان بۆ لایان نارد وئەوان بە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەڵامیان دایەوە و كشانەوەی لیستی گۆڕانی لەلیستە كوردستانییەكان وبەشداری نەكردنیان لەئەنجوومەنی سیاسەتەكان بە نموونە هێنایەوە.
بۆ گومان لەهەڵبژاردن دەكەن؟
بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە دووپاتیكردەوە ئەو هەڵبژاردنەی گۆڕان گومانی لێوەدەكات خۆیان 25 كورسییان تیادا هێناوە وهەموو چاودێرەكان شایەدییان بەوە دابوو ئەوەیشی نیشاندا كە هەڵبژاردنی بەڕێز مام جەلال بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار وداكۆكیكردنی سەرۆك بارزانی لەسەر ئەم پۆستە بۆ كورد مننەت نییە بەڵكو شایستەییەكی نەتەوەییە و جەنابی مام جەلالیش ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەمبارەیەوە دووپاتكردۆتەوە ئاماژەی بەوەشدا هەولێر بەبڕیاری هیچ كەسێك نەكراوەتە پایتەخت بەڵكو هەر خۆی پایتەختی هەرێمی كوردستانە و بودجەكەی هەمان شێوەی سلێمانییە و سلێمانیش ئەنجوومەنی پارێزگای خۆی هەیە و سەرۆكی كوردستان هیچ گوناهییەكی لەبارەی دواكەوتنی هەڵبژاردنەوە نییە. ئاماژەی بەوەشدا سەرۆك بارزانی هەمیشە ئەوەی دووپاتكردۆتەوە كە ڕێبازی بارزانی ناكرێ بە كەسوكار و خانەوادە و هەركەسێكەوە ناكرێت كە ناوی بارزانی لەگەڵ ناویدا بێت بەڵكو بە سەركردەكانیان دەكرێت وئەوان مەرجەعن واتا شێخ عەبدولسەلامی یەكەم ودووەم وشێخ ئەحمەد ومەلا مستەفای بارزانی.




