١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و هاوکارانی سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کوردستان و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان (فەرهاد محەممەد) دەربڕی، و کۆچکردووی بە ڕۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و بەهەڵوێست وەسف کرد کە ڕۆڵێکی دیاری لە ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستاندا هەبووە.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە:

بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کوردستان و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان و ئەندامی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی فەرهاد محەممەد، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوکار و ئاشنایانی دەکەم.

ڕۆژنامەنووس فەرهاد محەممەد، نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی نیشتمانپەروەر و بە هەڵوێست بوو، ڕۆڵێکی دیاریشی لە ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان هەبوو.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار