١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادە و هاوکارانی سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی دیار و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان، خوالێخۆشبوو (فەرهاد محەمەد) دەربڕی، و ئاماژەی بەوە دا کە کۆچکردوو دڵسۆزانە خزمەتێکی بەرچاوی بە بواری ڕۆژنامەگەری کردووە.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە:

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

بۆ كۆچى دواييى ڕۆژنامه‌نووسى ديار و سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى گوڵان، خوالێخۆشبوو فه‌رهاد محه‌مه‌د، سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و ته‌واوى هاوكارانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو دڵسۆزانه‌ خزمه‌تێكى به‌رچاوى به‌ بوارى ڕۆژنامەگه‌رى كرد. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2026/11/13

هەواڵی پەیوەندیدار