١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

سۆران.. ساڵڕۆژی ئازادکردنی شنگال و قارەمانیەتیی پێشمەرگە لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی یاد کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی ١٠ و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و چین و توێژەکانی دەڤەرەکە، لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێوڕەسمێکی شکۆداری بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی ئازادکردنی شنگال لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگە ساز کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی، حکوومی، جەماوەر و چین و توێژەکانی دەڤەرەکە، لقی ١٠ـی پارتی ڕێوڕەسمێکی شکۆداری بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئازادکردنی شنگال ئەنجام دا.

ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵی هەژار موکریانی لە بارەگای لق، بۆ بەرزڕاگرتنی داستانە مێژووییەکەی ساڵی ٢٠١٥ و پڕۆسەی ئازادکردنی شنگال لەسەر دەستی سەرۆک مەسعود بارزانی و گیانبازیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێکخرابوو، کە تێیدا سەرۆک بارزانی بەڵێنەکەی بە قارەمانیەتیی پێشمەرگە و سەرکەوتن جێبەجێ کرد.

لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا، وێڕای پێشکەشکردنی وتاری بەرپرسی لقی ١٠، بەڵگەفیلمێکی تایبەت سەبارەت بە قۆناغەکانی ئازادکردنی شنگال و وتارەکانی سەرۆک بارزانی نمایش کرا. هەروەها لە تەوەرێکی تری چالاکییەکەدا، پانێلێکی زانستی و مێژوویی لەلایەن توێژەران و مامۆستایانی زانکۆوە پێشکەش کرا، کە تێیدا بە وردی تیشک خرایە سەر قارەمانیەتیی پێشمەرگە، جێبەجێکردنی بەڵێنی سەرۆک بارزانی، پرسی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە ڕوانگەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، و هەروەها ڕۆڵی مرۆییانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو قۆناغەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار