١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

لە رێوڕەسمێکدا ئاڵوگۆڕی بەرپرسیارەتیی لقی ١٤ی پارتی لە سنووری مەکتەبی رێکخستنی نەینەوا ئەنجام درا

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوای-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە سنووری مەکتەبی رێکخستنی نەینەوای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی دوومیز، پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە نێوان هەردوو هەڤاڵ خسرۆ گۆران و نازم هەرکی بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکان، بە مەبەستی برەودانی زیاتر بە کاروباری حزبی و جەماوەری لە دەڤەرەکەدا، رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی بەرپرسیارەتیی لقی ١٤ لە ناحیەی دوومیز ساز کرا.

​لە میانەی رێوڕەسمەکەدا، وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵ و ماندووبوونی بەرپرسی پێشووی لق لە ماوەی ڕابردوودا بۆ خزمەتکردنی کادیران و جەماوەری سنوورەکە، هیوای سەرکەوتن بۆ بەرپرسی نوێی لق خواسترا لە ئەرکە تازەکەیدا، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پێگەی ڕێکخراوەیی پارتی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای نەینەوا.

هەواڵی پەیوەندیدار