١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک پزشکیان کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنتالیای-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/11/12، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کاره‌کانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لەگەڵ بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، چۆنیه‌تیی پتەوکردنیان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا له‌سه‌ر بنه‌مای بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران.

ڕەوشی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. تیایدا هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە شەڕ و ململانێکان خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک ناکەن و گفتوگۆ، لێکگەیشتنی هاوبه‌ش و ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکان باشترین ڕێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچەکە و بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی ئاشتییه‌کی به‌رده‌وام و لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەموو گەلانی ناوچەکەدا بێت.

چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار