١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری

وتاری مەسروور بارزانی لە ئاهەنگی دەرچووانی خولی 45ـەمینی زانکۆی سەڵاحەددین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی دەرچووانی خولی 45ـەمینی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارین، گەرمترین پیرۆزبایی لە قوتابییە دەرچووەکان دەکەم، ئومیدی سەرکەوتن و دواڕۆژێکی گەشتان بۆ دەخوازم، سوپاسی مامۆستا و ئەنجوومەنی زانکۆ دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان، لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی بەغدامان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرەکان کۆبووینەوە، پێداگریمان لە مافە دەستووری و شایستەکانی خەڵکی کوردستان بەشە بودجەی کردەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکانمان دامەزراندنی فەرمانبەران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بوو.

مەسروور بارزانی راشیگەیاند، دوای دووساڵ پەرلەمان کارا کرایەوە، ئامانج لەم پرۆسەیە پاراستنی قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی بوو، دژی هیچ کەس و لایەنێک نەبووە.