بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، د. هێمن هەورامی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی پۆڵۆنیا کرد

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، د. هێمن هەورامی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسولخانەی گشتیی پۆڵۆنیا لە هەولێر کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتەکەیانەوە ڕێکخرابوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، د. هێمن هەورامی پەیامی پیرۆزبایی گەرمی جەنابی سەرۆک بارزانی گەیاندە باڵیۆزی پۆڵۆنیا لە عێراق و کونسولی گشتیی پۆڵۆنیا لە هەرێمی کوردستان، و هیوای بەردەوامیی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییە دۆستانە و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری پۆڵۆنیای خواست.
نوێنەری سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پاڵپشتیی بەردەوامی گەل و حکوومەتی پۆڵۆنیا دەربڕی کە لە قۆناغە جیاجیاکاندا پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کراوە، هاوکات بە بەرزییەوە ڕۆڵی هێزەکانی پۆڵۆنیای هەڵسەنگاند لە هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.






