سەرۆکی حکوومەت بەدواداچوون بۆ کەشی نائاسایی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکات

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەدواداچوونی کەشی نائاسایی ئەمشەوی شاری هەولێر و دەوروبەری بە هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە هەندێک گەڕەک، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11/7، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دۆخی شاری هەولێر و دوروبەری پرسی و سوپاسی تیمە جۆراوجۆرەکانی کرد بۆ بەهاناوەجوونی هاووڵاتیان و زیانلێکەوتووان.
سەرۆکی حکوومەت، پارێزگاری هەولێریشی ڕاسپارد، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ فریاکەوتنی خەڵک و پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان.




