٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاتژمێر ٢ فراکسیۆنی پارتی و سەرۆکوەزیرانی عێراق پرسی بودجە و شایستەکانی هەرێم تاوتوێ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ و ڕەوانەکردنی داواکارییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەر لە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان.

لەو بارەیەوە شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "کۆبوونەوەکە کاتژمێر ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت و بە هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەژمێردرێت، بەتایبەت لەم کاتەدا کە پڕۆژەیاسای بودجە هێشتا ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە، تا بتوانین داواکاری و مافەکانی هەرێمی کوردستان بگەیەنین و کار بۆ چارەسەرکردنیان بڕەخسێنین."

لەبارەی تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، دووبەردانی ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆ لەسەر چەندین پرسی هەستیار دەکرێت، لەوانە، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەمووارکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە، شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێم و دابینکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی بەشەکی هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق.

لە کۆتاییدا دووبەردانی جەختی کردەوە کە ئامادەکاریی تەواو بۆ ئەم کۆبوونەوەیە کراوە و ئومێد دەکەن ئەرێنی بێت و بەرهەمی باشی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هەبێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار