مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (یوسف ئەنوەر) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوشکی هەڤاڵی بەڕێز (یوسف ئەنوەر) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ هەڤاڵی بەڕێز (یوسف ئەنوەر)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٦




