مەحما خەلیل بە فەرمی وەک بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دەستبەکار بوو

نەینەوا-KDP. info- لە مەراسیمێکی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی رێخکستنی پارێزگای نەینەواو بەرپرسانی حزبی و ئیداریی ناوچەکە، پرۆسەی ڕادەستکردن و وەرگرتنی بەرپرسیاریەتیی لقی ١٧ی پارتی بەڕێوەچوو و مەحما خەلیل وەک بەرپرسی نوێی لقی شنگال دەستبەکاربوو.
ئەمڕۆ، لە بارەگای لقی ١٧ی پارتی، مەراسیمی ڕادەستکردن و وەرگرتنی بەرپرسیاریەتیی لق ئەنجامدرا.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای نەینەوای پارتی و، جێگران و ئەندامانی مەکتەب و نوێنەرانی بەشەکانی ڕێکخستن و دارایی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و کادیرانی حزب، هاوکات لەگەڵ نوێنەرانی دامودەزگا حکوومی، ئیداری، ڕۆشنبیری و ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا بەشداربوون، بەڕێز مەحما خەلیل لە شوێنی بەڕێز نازم هەرکی وەک بەرپرسی نوێی لقی ١٧ دەستبەکار بوو.
ئەم ئاڵوگۆڕە لە کەشێکی ڕێکخستنی حزبییانەدا بەڕێوەچوو کە تێیدا جەخت لەسەر بەردەوامیی کارکردن بەفکری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە و بەهێزکردنی ڕێکخستنەکان، کرایەوە.

