٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری مەسروور بارزانی ئاسانکاریی گەورە بۆ خاوەنکاران و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە واژۆی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری ژمارە (٣٠٧)ی لە ڕێکەوتی ١٤ی ١٠ی ٢٠٢٦، سەبارەت بە لێخۆشبوون لە سزاکانی دواکەوتنی پێدانی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەرکرد.
ئەم بڕیارە بە نووسراوی فەرمیی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە (١٤٠٦٩) لە ڕێکەوتی ٢ی ١١ی ٢٠٢٦، ئاڕاستەی نووسینگەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوە.
بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ژمارە (١٧٦)ی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دراوە، بە مەبەستی ئاسانکاریکردن و هاندان بۆ پابەندبوون بە پێدانی بەشدارییەکان و زیادکردنی داهاتی سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کە بۆ خزمەتکردنی کرێکاران و پاراستنی ماف و شایستەکانیان و دابینکردنی مووچەی خانەنشینییان بەکار دەهێنرێت.
خاڵە سەرەکییەکانی بڕیارەکە بریتین لە:
لێخۆشبوونی تەواوەتی: لێخۆشبوون لە تەواوی سزاکانی دواکەوتن لە پێدانی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بەمەرجێک لە ماوەی (٩٠) ڕۆژی کاردا تەواوی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی بەشدارییەکە بدرێت.
دەرکردنی ڕێنمایی: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەردەکات.
جێبەجێکردن و بڵاوکردنەوە: وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەگرنەبەر و لە ڕۆژنامەی فەرمیی (وەقائیعی کوردستان) بڵاو دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار