٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی دانا عەبدوڵڵا ڕەشید مایندۆڵی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (دانا عەبدوڵڵا ڕەشید مایندۆڵی) ئاراستەی ماڵبات و کەسوکاری کرد.

دەقی پرسەنامەكەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بۆ ماڵباتی هەڤاڵی کۆچکردوو ( دانا عەبدوڵڵا ڕەشید مایندۆڵی)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (دانا عەبدوڵڵا ڕەشید مایندۆڵی) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢ی تشرینی دووەمی٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار