٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دانیشتنێکی فراوانی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی هەولێر بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی، کۆبوونەوەیەکی فراوان و بەرهەمداری لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و سەرجەم بەرپرسی لقەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدا.

​لە کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندنی ورد بۆ ڕەوشی ڕێکخستن و کار و چالاکییەکانی ئێستای ئۆڕگانەکانی پارتی لە ناوچەکەدا کرا.

​لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، پلان و بەرنامەی داهاتووی ئۆرگانەکان تاوتوێ کران بە ئامانجی کاراترکردنی ڕۆڵ و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان. لەم ڕوانگەیەوە بەشداربووان جەختیان لەسەر پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان لە سەرجەم سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار