مەسروور بارزانی بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی بڵاو کردەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانان دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت:
به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی 1448، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم.
لە خودای مەزن و میهرەبان نزاکارین کە ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بێت.
ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2026/6/16




