٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز ، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە بەغدا-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە هاوکارەکانی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم . خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار