٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکوەزیران ئەلسوودانی کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقى فیدراڵى کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی وڵات و هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵى تاوتوێ کران. جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای هاوبەشیی نێوان پێکهاتەکان کرایەوە، بە شێوەیەک کە حکوومەتی داهاتوو تەواوکەری هەوڵه‌كان بێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و برەودان بە لێکگەیشتنی نێوان لایەنەکان.

هەروەها هەردوولا باسیان لە کار و چالاکییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لە ماوەی ڕابردوودا کرد. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشیی لە هەوڵەکانی بەڕێز ئەلسوودانی کرد و جەخت لە گرنگیی بنیاتنان لەسەر ئەو لێكگه‌یشتنانه‌ کرایەوە کە لەنێوان هەولێر و بەغدادا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بەدی هاتوون.

تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌، جەختکردنەوە بوو لەسەر پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی عێراق لە گرژی و لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەک کە سەروەریی وڵات و بەرژەوەندیی گشتی پارێزراو بێت.


 

هەواڵی پەیوەندیدار