٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو نەجات عەلی عەزیز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەجات عەلی عەزیز)، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ بنەماڵەکەی دەردەبڕێت و هیوا دەخوازێت ئەمە دواکۆستیان بێت.

دەقی پرسەنامەكەی مەکتەبی سیاسیی:

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (نەجات عەلی عەزیز)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نەجات عەلی عەزیز)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٦ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار