٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی هاوخەمی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بۆ بنەماڵەی شەهید وەیسی ئاخر شێروانی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ شەھیدبوونی وەیسی ئاخر شێروانی پەیامێکی ھاوخەمیی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان وه‌یسى ئاخر سه‌عید شێروانی دەکەم کە یه‌كێك بوو له‌ بریندارانى هێرشی ناڕەوای مووشه‌كی ئێران بۆ سەر پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران کە بە داخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ شەهید بوو . 

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی و هەموومان بدات . 

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار