٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (عومەر عەلی حەمەئەمین) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی حەمەئەمین) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی حەمە ئەمین)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی حەمەئەمین) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار