٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵباتی ساڵح موسلیم ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی ساڵح موسلیم سیاسه‌تمه‌داری كورد ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتڤانی ناسراوی کورد ساڵح موسلیم، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار