٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئازەربایجان دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئیلهام ئه‌لیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئازەربایجان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە هاوکاریی دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و کولتوورییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە.

هەر لە دیدارەکەدا، وێڕای پرسی کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان دەربارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش گۆڕییەوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار