٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیروان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی ئەڵمانیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

 بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، سیروان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزەکانی ئەڵمانیا کرد کە پێکهاتبوون لە کۆلۆنێل شوماخەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە ئوردن و عێراق، و کۆلۆنێل کلینک سێستیان، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و تیمی یاوەریان.

شاندە سەربازییەکەی ئەڵمانیا بە یاوەری سیروان بارزانی، سەردانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی و مینۆمێنتی جینۆسایدی بارزانییەکانیان کرد. لە میانی سەردانەکەدا، شاندی میوان لە نزیکەوە ئاشنای مێژووی خەباتی گەلی کورد و ئەو نەهامەتی و جینۆسایدە بوون کە دەرهەق بە بارزانییەکان ئەنجام دراوە.

سیروان بارزانی خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئامادەبوونی فەرماندە باڵاکانی ئەڵمانیا لەم شوێنە نیشتمانییە، نیشانەی ڕێزگرتنە لە قوربانیانی جینۆساید و بەردەوامیی دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیایە لە بوارە جیاوازەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار