٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەمەریکا کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لە پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ھاوکاریی و ھەماھەنگییەکانی ڕاوێژکارانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.

ئەمڕۆ ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ستێفانی باگلی پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق و کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک بەرپرسی نووسینگەی ھاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ھەولێر و شاندێکی یاوەریان کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی ھاوکاریی و ھەماھەنگییەکانی ڕاوێژکارانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئەمەش ھەردوولا جەختیان کردەوە لە زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و کاری پێکەوەیی.

هەواڵی پەیوەندیدار