٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی: پشتیوانی تەواو لە سیاسەتەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  مەسرور بارزانی بەشداریی کردنەوەی کۆنسووڵخانەی ئەمریکای لە هەولێر کرد و گوتی، باڵەخانەکە وەکو "چیایەک دەردەکەوێت" و هێمایەکە بۆ پەیوەندییەکانی نێوانیان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "سوپاسی" ئەمریکای کرد بۆ یارمەتییە بەردەوامەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد و گوتی، "پشتیوانی تەواو لە سیاسەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین کە جەخت لەوە دەکاتەوە ئاشتی لە رێگەی هێزەوە بەدەستدێت".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی هێرشەکانی داعشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و یارمەتی ئەمریکای لە تێکشاندنیان کرد.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "شانازی بە هاوپەیمانییەتییەکەمان دەکەین، ئێمە دژی تیرۆریست و دیکتاتۆرییەت جەنگاین و ئێستا کاتی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێیە".

لەبارەی حکومەتی نویێ عێراق مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، "حکومەتێکمان دەوێت رێز لە دەستوور بگرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار