٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی سەردانی مەزاری مەلای جزیریی کرد

سەرچاوە: KDP.info

شرناخ-KDP.info-  سەرۆک بارزانی سەردانی مەزاری مەلای جزیری دەکات لە مەدرەسەی سوور لە جزیری بۆتان.

ڕۆژی شەممە لە میانەی بەشداریکردنی لە چوارەمین سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری لە پارێزگای شرناخ، سەرۆک مەسعود بارزانی لەنێو ئاپۆرایەکی جەماوەریی بێوێنەدا سەردانی مەدرەسەی سوور و مەزاری زانا و شاعیری گەورەی کورد مەلای جزیریی کرد و وەک هەنگاوێکی مێژوویی و هاندەرێک بۆ پرۆسەی ئاشتی وەسف کرا.

ڕۆژی شەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایان، توێژەران، ئەکادیمیستان و بەرپرسانی سیاسی و ئیداری بەڕێوەچوو، گەیشتە پارێزگای شرناخ و شاری جزیرەی بۆتان.

لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا، سەرۆک بارزانی ڕووی لە مەدرەسەی دێرینی سوور کرد، کە لە سەردەمی خۆیدا یەکێک بووە لە ناوەندە زانستییە هەرە گرنگەکان و شوێنی پێگەیاندنی مەلای جزیری بووە.

سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیری بۆتان بووە مایەی خۆشحاڵی و جۆش و خرۆشێکی زۆری دانیشتووانی ناوچەکە و بە ئاپۆرایەکی فراوان پێشوازییان لێ کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار