٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت: بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانە دەکەم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی توندی لەبارەی ھێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە ئەمەریکا و ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی ھەرێم دابین بکەن.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ھێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەم ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بدۆزێتەوە و ڕووبەڕووی دادگایان بکاتەوە".

سەرۆکی حکوومەت دەڵێت: ھەروەھا داوا لە ھاوبەشە ئەمەریکی و نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم، کەرەستەی بەرگریی پێویستمان بۆ دابین بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنی و پاڵپشتیمان بن لە گرتنەبەری ڕێکاری جدی بۆ ڕێگریکردن لەم ھێرشانەی دەکرێنە سەر گەلەکەمان و پێشکەوتنەکانمان.

 ئاماژە بەوەش دەکات، ناکرێت ڕێگە بە تیرۆریستان، یان ھەر کەسێک کە لە پشت ھێرشەکانی ئەمشەوەوەیە بدرێت ئەم تاوانانە دووبارە بکەنەوە، یان بە کەفالەت ئازاد بکرێن وەک ئەوەی لە ڕابردوودا ڕووی داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار