٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تیمەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێکەوتەکانی هێرشەکە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سرووشتتییەکان و کارەبا لە راگەیێندراوێکی هاوبەش دا دەڵێن، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تەواوی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بڕا. 

راگەیێندراوەکە دەڵێت، تیمەکانی هەردوو وەزارەتەکە لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێکەوتەکانی هێرشەکە. 

دەقی راگەیێندراوەکە:

 ڕاگەیاندنێك لە هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و کارەباوە

هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا. ئێستا تیمەکانی هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و  كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی ڕووداوەكە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە. 

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا

هەواڵی پەیوەندیدار