٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/11/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێكدا، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و قۆناغى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنیان به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌م دا و له‌سه‌ر گرنگیى هاوكاریى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى فیدراڵى له‌ عێراق هاوڕا بوون كه‌ وه‌ڵامدەره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتییان بێت.

پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر ـ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار