لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی لیژنەیەک بۆ یەکخستنی هەڵوێستی هێزە سیاسییەکان پێکهات

هەولێر-KDP.info- لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی لیژنەیەک بۆ یەکخستنی هەڵوێستی هێزە سیاسییەکان پێکهات، بە مەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردن.
لیژنەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی پێکهات كە لیژنەکە پێکدێت لە هوشیار زێباری، د پشتیوان سادق و عەلی حوسێن.
بڕیارە سەردانی هێز و لایەنە سیاسییەکان بکات و لە یەکەم سەردانیاندا ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٥ سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و کارکردن بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەکی پێکەوەیی لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکان و پرۆسەی سیاسیی عێراق.




