٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپه‌ڕی KDP ئاماری ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژیی بۆ بەهێزکردنی ژێرخان بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماری چەندین پڕۆژەی گرینگ لە بواری ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌خاته‌ڕوو، کە بە ئامانجی پتەوکردنی ئابووری و باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییان ئەنجامدراون.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، حکوومەت کاریکردووە لەسەر دروستکردنی 9 بەنداوی نوێ و 81 پۆند، کە ڕۆڵێکی گرینگ دەبینن لە کۆکردنەوەی سامانی ئاو و ئاسانکاری هاتوچۆ. هاوکات، جێبەجێکردنی 3,287 پڕۆژەی شەقام و ڕێگەوبان لە سەرتاسەری هەرێمدا، بەشێکی سەرەکی بووە لە پلانەکانی حکوومەت بۆ پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوە.

لە بواری ئاسایشی خۆراکدا، 4 سایلۆ دروستکراون و زیاتر لە 10 پڕۆژەی دابینکردنی ئاو جێبەجێکراون، کە ئامانج لێیان پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە. هەروەها، حکوومەت بایەخی بە کەرتی تایبەت داوە و ژینگەیەکی لەباری بۆ وەبەرهێنان ڕەخساندووە، کە بووەتە هۆی دامەزراندنی 34 هەزار کۆمپانیا، کارگە و خانووی پلاستیکی.

لەسەر ئاستی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان، 50 پۆرتاڵ و سیستەمی دیجیتاڵی کاری پێکراوە. یەکێک لە پڕۆژە هەرە دیارەکانی ئەم بوارە، پڕۆژەی "هەژماری من"، کە تا ئێستا 900,600 فەرمانبەر تێیدا تۆمارکراون. ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی گرینگە بەرەو شەفافیەت و نوێکردنەوەی سیستەمی بانکی لە هەرێمدا.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندبوو، نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەندبوونە.

وەزارەتەکە ئاماژەشی دابوو، لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەش سەنتەری هەر دوو شاری سۆران و زاخۆ کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین دەکرێت لەڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی و ئامادەکارییەکان دەستییان پێکردووە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

هەواڵی پەیوەندیدار