ئومێد خۆشناو بۆ KDP: باسی ئامادەکاری بۆ دەنگدانی گشتی دەکات

ھەولێر -KDP.info- پارێزگاری ھەولێر دەڵێت، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای ھەولێر ئامادەکاریی تەواوکراوە، پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئاسایی دەست پێدەکات.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "سبەی، ڕۆژی سێشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای ھەولێر بەرێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستە، لەڕووی ئیداری ئامادەکاریی تەواوکراوە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت، چی پێویست بێت ئەنجامدراوە، بۆیە دڵنیایین پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە دەچێت، چونکە لەڕووی ئیداری و ئەمنیش تەواو ئامادەکاری کراوە، ھیچ گرفتێک نیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای ھەولێر."
ئومێد خۆشناو گوتیشی "ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان ئاسایی دەبێت، فرۆکەخانەکان و بازگەکان کراوە دەبن و مەرزەکانیش ھاتوچۆ و جموجۆڵیان ئاسایی دەبێت، بۆیە ھیچ گرفتێک بۆ ھاتوچۆ نابێت و قەدەغەی ھاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانیش نیە."
بڵند ئیبراھیم




