بەرپرسی لق بۆ KDP: دهڤهرهكهمان بەشداری چاڵنجی یەک ملیۆن و زیاتریش بۆ لیستی 275 دهبێت

ئاکرێ-KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمجارەش بە پشتبەستن بە خزمەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان، دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زیاد دەکات.
پهیوهست به شێوازی گهرموگوڕیی بانگهشهی ههڵبژاردنی پارتی له دهڤهری ئاكرێ، دکتۆر مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبهت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئێمە وەکو لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاڵنجی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمجارە یەک ملیۆن دەنگ و زیاتریش بەدەست بێنێت بەشدار دەبین، بۆ ئەوەی دەنگی ئێمە لە سنووری لقی نۆی پارتی زیاد بێت و بەشدارییەکی ڕاستەقینە ھەبێت، بۆ ئەوەی پارتی لەم ھەڵبژاردنەدا یەک ملیۆن دەنگ بەدەست بێنێت، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ھەڵبژاردنی ٢٠٢١ەوە تا ھەڵبژاردنی ٢٠٢٤ کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، توانی نزیکەی ١٩ھەزار دەنگ زیاد بکات، کە نزیکەی ٨٣ ھەزار دەنگمان بەدەست ھێنا، بۆیە دەمانەوێت دەنگی زیاتر بەدەست بێنین، ئەمجارە سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنین، ئەویش بە پشتبەستن بەو خزمەتەی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان پارتی کردوویەتی، بەتایبەت لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش.
بەرپرسی لقی نۆی پارتی ڕوونیشی کردەوە، پارتی دەیەوێت لە بەغدا بەھێز بێت، بۆ ئەوەی پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر بێت، بوونی پارتی لە بەغدا بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە، لەسەر ئاستی ھەرێمیش سەرەڕای ھەموو قەیرانەکان پرۆسەی ئاوەدانی بەردەوام بووە و خزمەتێکی گەورە کراوە، زۆرینەی پڕۆژەکانی کراون ستراتیژی بوون و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ژیانی خەڵک ھەبووە، لە سنووری ئێمەش خزمەتی باش کراوە، بۆیە لەم ھەڵبژاردنە سەرکەوتنکی گەورە بەدەست دێنین.
دکتۆر مەردان گوتیشی، بەشداریکردنی سەرۆک بارزانی و ھەردوو جێگری سەرۆکی پارتی، بهڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەنگدەران بەگشتی دەبێت و دەبێتە فاکتەرێک بۆ زیادبوونی دەنگی پارتی، چونکە لە ھەر شوێنێک بەشداری بکەن جۆش و خرۆشی زۆر دروست دەبێت.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، بەشداریکردنی خەڵک لە ھەڵبژاردنەکاندا گرنگە، بۆیە پێویستە ھەمووان بەشداری بکەن و پێگەی کورد و ھەرێمی کوردستان بەھێزتر بکەن، ئەویش بە ھەبوونی پارتی و بەھێزبوونی پارتی، چونکە بەوە پێگەی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا بەھێز دەبێت، بۆیە داوا لە ھەمووان دەکەین بەشداری کارا بکەن بۆ ئەوەی دەنگی پارتی زیادبێت و پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر بێت.
بڵند ئیبراھیم




