ئهمڕۆ مهسروور بارزانی ئهو خهونهش دهكات بهڕاستی

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم دار لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێنێت.
دوای چاندنی یەکەم دار لە لایەن سەرۆکی حکوومەتەوە، سێ هەزار داری دیکە لە هەمان شوێندا دەچێنرێن.
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی بە دەوری شاری هەولێردا بە شێوەی بازنەیی دەبێت و حەوت ملیۆن دار زەیتوون و فستەق دەچێندرێن، هەروەها دەیان پۆند بۆ ئاودانی دارەکان پڕۆژەی سەوزایی دروست دەکرێن و بەم پڕۆژەیەش ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر بۆ 25% زیاد دەکات، کە ستانداری جیهانییە.
هەروەها پێشتێنەی سەوزایی هەولێر پانیەکەی دوو کیلۆمەترە و درێژییەکەشی 83 کیلۆمەترە، لە هەشت زۆن پێکهاتووە، لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیەدا، کە ڕووبەرەکەی 13 هەزار دۆنم دەبێت، تەنیا داری زەیتوون و فستق دەچێنرێن.




