٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنی عێراق گەیشتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2025.10.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس و فەرماندەى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و  ژمارەیەكی تر لە ئەفسەر و پلەداران، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی  بە سەرۆكایەتی فەریق روکن عەبدولئەمیر  یاڕەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کرد.

بڕیارە شاندەکە لەماوەی سەردانیان بۆ هەولێری پایتەخت ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ، لەگەڵ سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی کوردستان ، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار