٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی خەڵات دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- شاندێكی باڵای نێودەوڵەتی كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان سەردار یوكسل، ئەندامى پەرلەمانى ئەڵمانیای فیدڕاڵ و کلاوس ئینگل، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆمپانیای(Evonik) و ئەندامى ئەنجومەنی وەبەرهێنان و بەخشەران لە ئەڵمانیا و هێندریک گروس، بەرپرسی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی Schwäbische Medien  و بەرپرسی ڕێکخراوی Helfen bringt Freude و شێرزاد توماس، بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی Caritas – Essen لە عێراق و دینز کارتال، وێنەگر و ڕۆژنامەنووس، لە ڕێكەوتی ٢/١٠/٢٠٢٥ سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێریان كرد و لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیایان پێشكەش بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار