٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوان: پشتگیری مەکتەبی سیاسی پارتی زیاتر ھانمان دەدات بۆ خزمەتکردن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان گوتی "پشتگیریکردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئێمە دەبێتە ھاندەرێک بۆ ئەوەی خزمەتێکی زیاتری قوتابیان و لاوانی کوردستان بکەین، بۆیە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە قوتابیان و لاوان بکەین."

شڤان محەمەد، سکرتێری یەکێتی قوتابیان ولاوانی دیموکراتی  کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دا، کۆبوونەوەکە بۆ پیرۆزبایی و پشتگیریکردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان بوو، پێیان گوتین، ئێوە کاری خۆتان بکەن، ئێمەش پاڵپشت و ھاوکارتان دەبین، ئێمەش بەڵێنمان دا خزمەتی قوتابیان و لاوان دەکەین و بەردەوام دەبین."
شڤان محەمەد گوتیشی "پشتگیریکردنی مەکتەبی سیاسی پاتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئێمە یەکجار گرنگە، چونکە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرزترین دەسەڵاتی حزبییە، کاتێک پشتگیریمان دەکەن وادەکات کاری باشتر و خزمەتی باشتر بکەین، بۆیە دوای ئەنجامدانی کۆنفرانسی ناوخۆیی بۆ لقەکانیش، ھەموو پشتگیرییەکیان دەکەین بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە قوتابیان و لاوان بکەن، چونکە ئامانجی ئێمە خزمەتکردنی قوتابیان و لاوانە."

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار