٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێمن ھەورامی ‎پلان و ئامادەکاری قۆناغی ئاییندەی لەگەڵ ھەڤاڵانی سلێمانی تاووتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

‎سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی ـ ھەڵەبجە ـ ڕاپەڕینی کردوو لەلایەن عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی ـ ھەڵەبجە ـ ڕاپەڕین و یاریدەدەری مەکتەب و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا کە بەرپرس و کارگێڕانی لقەکانی ٤ و ۱۱ و ۱۲ و ۱۹ و ٢١ و ۲۲ و ھەڤاڵانی ناوچەکان ئامادەبوون پێشوازی لێکرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئەیلوول، د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەو دیداری ھەڤاڵان بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکان و ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغی ئایندە، سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی ـ ھەڵەبجە ـ ڕاپەڕینی کرد.

لەو سەردانەیدا بۆ سلێمانی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، وێڕای پێشوازی گەرمی عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی ـ ھەڵەبجە ـ ڕاپەڕین و یاریدەدەری مەکتەب و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا کە بەرپرس و کارگێڕانی لقەکانی ٤ و ۱۱ و ۱۲ و ۱۹ و ٢١ و ۲۲ و ھەڤاڵانی ناوچەکان ئامادەبوون، بەوردی دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکان و ھەڵوێستی پارتی لەبارەی دۆسییە جیاجیاکان و پلان و ئامادەکاری ھەڤاڵان بۆ قۆناغی ئاییندە و چۆنیەتی ئامادەکارییەکان، بۆ ھەڤاڵان شیکرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار