له ههڵمهتی حهوتهمدا و لهپێناو گرنگیدان به زمانی كوردی 111 شوێن سزا دهدرێن

ھەولێر-KDP.info- لەپێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی و گۆڕینی تابلۆکانیان بۆ سەر زمانی کوردی، لە سەنتەری شاری ھەولێر، لە ھەڵمەتی حەوتەمدا، ٢٠٧ شوێن بەمەبەستی دانانی تابلۆکانیان بە زمانی کوردی ئاگادارکرانەوە و لەو ژمارەیەشدا تا ئێستا ٩٦ شوێن تابلۆکانیان بۆ زمانی کوردی گۆڕیوە و ١١١ شوێنیش سزا دەدرێن.
بەپێی ئامارێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر کە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نێردراوە، لە سنووری ھەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی ( ١ و ٢ و ٣ و ٤ و ٥ و ٦)، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی ھەولێر و فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان، لە کۆی ٢٠٧ شوێن کە لە ھەڵمەتی حەوتەمدا بۆ گۆڕین و دانانی تابلۆکانیان بە زمانی کوردی لەلایەن شارەوانییەکانەوە ئاگادارکرانەوە و ٩٦ شوێنیان تابلۆکانیان بۆ زمانی کوردی گۆڕیوە و پابەندبوون بە ئاگادارکردنەوە و ڕێنماییەکانی شارەوانیی ھەولێر.
بەپێی ئامارەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر، لە کۆی ئەو ٢٠٧ شوێنەی لە ھەڵمەتی حەوتەمدا ئاگادارکرابوونەوە، بەھۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە، ١١١ شوێنیان سزا دەدرێن و ھەڵمەتەکەش لە سەنتەری شاری ھەولێر بۆ گۆڕین و دانانی تابلۆکان بە زمانی کوردی و سزادانی ئەو شوێنانەی پابەند نابن، بەردەوام دەبێت.




